شارپرێس:
زانایانی ئایینی نوێنەری کوردانی ڕۆژهەڵات داوای ڕیفراندۆمێکی بەپەلە لەئێران دهكهن بۆ ڕێگریکردن لەخوێنڕشتنی زیاتر.
لەبەیاننامەیەکدا کە لەزاری زانایانی ئایینیو وتاربێژانی ناوچە کوردنیشنەکانى ڕۆژهەڵات بڵاوکراوەتەوە، داوای بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمێکی خێرا دەکرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە زانایانی ئایینی دهڵێن:"ئێمە وەک مامۆستایانی سنوری کوردستانو سنەو دێگولانو شارەکانی دیکە، داوای ڕیفراندۆمێکی خێرا دەکەین کە بەئامادەبونی ناوەندە نێودەوڵەتیو کەسانی بێلایەنو چاودێرى نێودهوڵهتى ئەنجامبدرێت کە لەگەڵ خواستو پێکهاتەکەی خەڵکی کوردستاندا بگونجێت تا لەم دۆخە ئاڵۆزهو بەسەربازگەکردنی ناوچهكانمان دەربچین".
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە زانایانی ئایینی دەڵێن، "دەبێ تەواوی بەندکراوانی خۆپیشاندانەکان لەنمونەی م.ئەحەمەدی خزر نەژاد کە مامۆستایەکی ئایینی بەناوبانگی سنورەکە بوە بێ هیچ کۆتوبەندێک ئازادبکرێن کە تاوانی ئەوان بەس پشتیوانی لەخەڵکو داواکانیان بوە".
لەبەیاننەمەکەدا هۆشداری بەلایەنەکانی دەسەڵاتو بەرپرسانی سەربازییو دادگاکانیش دەدەن، "تەواوی ئەوکەسو بەرپرسانەی کە ڕۆڵیان لەکوشتنو فهرماندان بەکوشتنی خۆپیشاندەران هەبوە بەئامادەبونی خەڵکو دادوەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک، دادگاییو سزایی پێویست بدرێن".
ههروهك داواش دهكهن ئهو كۆتوبهندهى لهسهر كهناڵهكانى تهلهفزیۆنىو تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان دانراوه لاببرێت تا داواکاری ڕاستەقینەی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەگشتی بەدونیای دەرەوەو ناوەوە بگات.
ناوەڕۆکی پەیامی بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتێکدایە، لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوشدا مەرجەعی باڵای سوننە مەزهەبەکانی پارێزگای سیستانو بهلوچستان، هەمان داواکاری بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمی بەئامادەبونی چاودێرانی نێودەوڵەتی لەحکومەتی ئێران کرد تاڕێگریی لەخوێنڕشتنی زیاتر لەم ناوچانەش بکرێتو بەخوێنڕشتن داواکاری خەڵک وەڵامنەدرێتەوە.
ی.ن
