مەسرور بارزانی: داوا لە عێراق دەکەین سنورێک بۆ ئێران دابنێت

کوردستان

23/11/2022‌ 463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "وڵاتانی دراوسێمان دڵنیا دەكەینەوە، كوردستان شوێنی سەقامگیریە، جێگەی مەترسی نیە".

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، "نامانەوێت سەقامگیری و ئاساییشی هیچ وڵاتێك تێكبچێت، هیوادارین ئەوانیش بەهەمان چاو سەیری دۆستایەتی كوردستان بكەن". 

ئاماژەی بەوەشدا، سەركۆنەی هەر دەستدرێژیەك دەكەین كە دەكرێتە سەر خاكەكەمان.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامەکەیدا وتیشی "داوا لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین سنورێك بۆ ئەم هێرشە ناڕەوایانە دانێن كە دەكرێنە سەر خاكی وڵاتەكەمان".

بەپەلە