شارپرێس:
ماوه‌ى دوو كاتژمێره به‌به‌رده‌وامى درۆنى توركى به‌ئاسمانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێردا ده‌سوڕێته‌وه، په‌یامنێرى شارپرێس زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌په‌یامنێرى شارپرێس دراوه، ماوەی دوو کاتژمێرە ده‌نگى درۆن له‌ئاسمانى برادۆست له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌بیسترێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك كه بۆ په‌یامنێرى شارپرێس زانیاریی ئاشكراكردوه وتویه‌تى:"ئه‌و درۆنه توركیه‌و چاودێرى هه‌ر جموجوڵێك ده‌كات كه گومانیان لێى هه‌بێت".
بیانوی سوڕانەی بەردەوامی فڕۆکەی چاودێریی تورکیا، گومانه له‌هه‌بونى بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەروەها لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوش لەدەڤەری برادۆست 22 هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی بەهۆی بەردەوامی بۆردومان‌و تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ.