شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 1ى فه‌رمانبه‌رانى ڕاگه‌یاندو سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى موچه وه‌رده‌گرێت.
وەزارەتی دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 6ی شوباتی 2023 دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دوەمی 2023 دەکرێت‌و لەو ڕۆژەدا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
هه‌روه‌ك كۆتایی مانگى ڕابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕونه‌دات ده‌بوو پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه بڵاوبكرێته‌وه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێم ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریش كرا، ئه‌وا موچه ڕۆژێك دواده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كشه‌ممه لیستى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێده‌كات".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌مڕۆ به‌شارپرێسى وت:"سه‌ربارى ڕاگه‌یاندنى دابه‌شكردنى موچه له‌سبه‌ینێدا، هه‌ر ئه‌مڕۆش خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس، "دابه‌شكردنى موچه به‌راورد به‌مانگى ڕابردوو گۆڕانكاریی تێدا نه‌كراوه‌و به‌هه‌مان میكانیزمى مانگى پێشوو دابه‌شده‌كرێته‌وه، مه‌به‌ست له‌ڕیزبه‌ندیی وه‌زاره‌ته‌كانه".
ش.هـ