شارپرێس:
سكرتێری گشتیی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى له‌به‌غداوه، گه‌یشته هه‌ولێرو لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشته هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه پێشوازی لێكرا، وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆببێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایان له‌گه‌ڵ تاووتوێبكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس به‌یاوه‌ی وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق گه‌یشته پارێزگای نه‌ینه‌واو سه‌ردانی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگه‌یه كرد.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ چوارشه‌ممه گۆتێرێس ڕایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌موو عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌شى وت:"سەردانی هەولێر دەکەم‌و چاوەڕێی ئەوەم چاوم بەدەسەڵاتدارانی هەرێم بکەوێت، حکومەتی هەرێم هاندەدەم کار لەسەر گفتوگۆی ڕێکخراو، دامەزراوەیی‌و ڕێککەوتن بکات، بەتایبەتی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی 2023، هەروەها یاسای نەوت‌و غاز، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی زامنکاری سەقامگیریی‌و بەره‌وپێشچونە، چاوەڕێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانم کە دواکەوتوە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەعێراق، نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەیە پاڵپشتی لەدامەزراوەکانی هەڵبژاردن بکات لەگەڵ یۆنامی بۆ هاریکارییە تەکنیکییەکان".