شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
وته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ فه‌ره‌نسا ئاشكراده‌كات‌و له‌ڕێگه‌ى شارپرێس وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى تایبه‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌داته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنى شه‌ڕى تیرۆر، دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه‌و فه‌ره‌نساش جه‌ختى له‌سه‌ركرده‌وه"، ده‌شڵێت:"هه‌رچى ئه‌ردۆغان بیڵێت‌و بیكات به‌ئاسایی ده‌بینین، چونكه ئه‌و كه‌سێكى دژه مرۆڤ‌و دژه ئاشتیه‌و هه‌میشه‌ش ئێمه له‌ئیدارەی خۆسەر بەئاستەنگ دەبینێت‌و پاشماوەکانی داعش‌و قاعیدە دژی ئێمه بەکاردەهێنێته‌وه".
ڕۆژی 25ی ئادارى ئه‌مساڵ وه‌فدێكى ئیدارەی خۆسەر‌و هێزەکانی یەپەگەو یەپەژە سەردانی فەرەنسایان کرد‌و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کۆبونەوە. سەردانی وه‌فده‌كه‌ى ڕۆژئاوا چەند ڕۆژێک بەردەوامبوو، ئه‌وان پێكهاتون له‌به‌دران چیا کورد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر‌و د.عه‌بدولکه‌ریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لەئەوروپاو ڕوکسان محه‌مەد وتەبێژی یەپەژە نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگەو خالید عیسا نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لەفەرەنسا.
نوری مەحمود وته‌بێژى یه‌په‌گه‌و ئه‌ندامى ئه‌و وه‌فده‌ى چوه فه‌ره‌نسا له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ شارپرێس ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت، "پەلامارەکانى تورکیا‌و پاڵپشتی ڕژێمی (ئاکەپە-مەهەپە) بۆ داعش‌و هەروەها هۆکاری خۆڕاگری داعش تائێستا، هەموو ئەمانەمان بەئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا گەیاند".
شارپرێس: به‌ڕێز نوری مەحمود هۆکاری سەردانەکەتان بۆ فەرەنسا چی بوو، ئایا له‌سه‌ر داواى فه‌رمى‌و بانگهێشتى ئه‌و وڵاته بوو یان خۆتان داواى ئه‌و سه‌ردانه‌تان كرد؟
مەحمود: ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لەفەرەنسا بانگهێشتنامەیەکی بۆ جەژنی نەورۆز بۆ ناردین، هەروەها دۆستانی گەلی کورد لەو ئاهەنگەدا ئامادەبون، هەروەها ڕۆژنامەنوسان، سیاسەتمەداران، کەسایەتییە ناسراوەکانی کۆمەڵگەی فەرەنسیش ئامادەبون، واته ده‌مه‌وێت ئاشكراى بكه‌م كه ئێمه بانگهێشتكرابوین.
شارپرێس: جگه له‌و وێنانه‌ى بڵاوبونه‌وه كه چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى دیاریكراوى ئه‌و وڵاته‌تان بینى، لەفەرەنسا چاوتان بەکێى دیكه‌ش له‌گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كه‌وت‌و باسى چیتان كرد، به‌گشتى هەڵوێستی فەرمی فەرەنسا سەبارەت بەئیدارەی خۆسەر‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) چی بون؟
مەحمود: گفتوگۆکانمان لەگەڵ کەسایەتیە فەرەنسییەکان، چ سیاسەتمەدار یان کەسایەتییە ناسراوەکان، زیاتر لەسەر داعش بوو، بۆ نمونه هۆکارەکان چین تائێستا داعش تواناى په‌لاماردان‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ماوه، به‌دیاریكراوى له‌و ڕوه‌وه باسى پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆى ڕژێمی (ئاکەپە - مەهەپە)ی ئەردۆغانمان بۆ داعش گه‌یانده فه‌ره‌نسا، لەهەمانکاتدا هێرشە به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆسەر خاکی سوریا‌و ئامانجەکانی، هەروەها ئەو هێرشانەی کە ڕویاندا کە ژێرخانی ئابورى باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردە ئامانج، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه‌شمان گه‌یانده بەرپرسانی باڵاى فەرەنسی، ئاگاداریشمان كردنه‌وه کە خاکی ڕۆژئاوا‌و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێکە لەسوریاو خاکەکەی لەسەدا 35و لەسەدا 40ی هاوڵاتیانی ناوچەکانی سوریا لاى ئێمەی ئیدارەی خۆسەر دەژین، بەڵام تائێستا دانوستانێک بەگوێره‌ى ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ هەرێمەکانمان نه‌كراون‌و هیچ هاوكاریه‌كیش ناگاته ناوچه‌كانى ئێمه.
بێگومان ئەو دامودەزگاو کەسانەی لەگەڵیاندا گفتوگۆمان کرد، بەرخۆدانی هێزەکانمان لەدژی داعش‌و ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان لەم هەلومەرجەدا بەرز نرخاند، هاوکات لەپێشوازیی ستاف کە لەئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هێزەکانمان کە دژی تیرۆری داعش شەڕیان کرد‌و خەڵکی سوریا‌و هەموو جیهانیان پاراست، هه‌روه‌ها لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دیدارێکمان هەبوو، پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان‌و باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشاندا.
شارپرێس: ده‌توانین بڵێین حكومه‌تى فه‌ره‌نسا هاوكارو پشتیوانى ئێوه‌یه؟
مه‌حمود: تائێستا ناتوانین بڵێین حکومەتی فەرەنسا بەفەرمی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر هاوكارو هه‌ماهه‌نگه، تائێستا دیالۆگی فەرەنسا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر وەک وڵاتانی دیکەیه لەچوارچێوەی شەڕی تیرۆری داعش‌و جێبەجێکردنی ئاشتی لەسوریادا، بەڵام ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى نیگه‌رانكردوه ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئیدارەی خۆسەر نوێنەرایەتی لەسەدا 40ی هاوڵاتیانی سوریا دەکات، به‌ڵام ده‌یڵێمه‌وه به‌داخه‌وه، هیچ هاوكارییه‌كى پێویستى مرۆیی ناگاته خه‌ڵكى سنورى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەم سەردان‌و کۆبونەوانەی کە ئەنجامیدەدەین ئەم ڕاستییە دەگەیەنێتە هێزە نێودەوڵەتییەکان، بۆ ئەوەی بزانن لەڕۆژئاواو باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چی ڕودەدات‌و کاریگەریی ئیدارەی خۆسەر لەسەر هەموو سوریا چییە، هەوڵماندا وایان لێبکەین لەم شتە تێبگەن، هەموو ئەو لایەنانەشی لەگەڵیان کۆبونەوەمان كرد ڕایانگەیاند، هەوڵدەدەن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فه‌ره‌نسا قسه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریی بگه‌یه‌نێته ڕۆژئاواى كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش.
شارپرێس: ئایا هیچ پڕۆژەو بەڵێنێک لەلایەن فەرەنسییەکانەوە سەبارەت بەبابەتی ئەمنی‌و سەربازیی یان ئابوریی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دراوە؟
مەحمود: بێگومان فەرەنسا ئێستا لەباکورو ڕۆژهەڵاتی فەرەنسادایە لەچوارچێوەی شەڕی تیرۆری داعش‌و ئارامی‌و پاراستنى سوریا، ئه‌و وڵاته بەشێکە لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەو چوارچێوەیەشدا بێگومان ئێمە هاوکاریمان هەیەو بەردەوامیشدەبێت.
شارپرێس: به‌ڕێز نورى مه‌حمود، لەداهاتوشدا سەردانى لەو شێوەیەى كردتان، لەنێوان ئێوەو دەسەڵاتدارانی فەرەنسادا دەبێت؟
مەحمود: بەدڵنیاییەوە سەردان هەیە، هەمیشە سەردانی حکومەتی فەرەنسا بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، هەروەها سەردانی ئیدارەی خۆسەر بۆ فەرەنسا هەیەو لەداهاتوش ئەنجامدەدرێته‌وه.
شارپرێس: وەک هەمیشە ئەمجارە حکومەتی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر سەردانەکەتان بۆ فەرەنساو پێشوازیکردنتان لەئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا نیشاندا، پێتانوایه بۆچى توركیا ئه‌وه‌نده به‌جوڵه سیاسی‌و دیبلۆماسى‌و سه‌ربازیه‌كانى ئێمه ته‌نگه‌تاو ده‌بێت؟
مەحمود: نزیکبونەوەی حکومەتی فاشیستی ئەردۆغانی ئاکەپە-مەهەپە، هه‌میشه ڕێگربوه لەچالاکییە مرۆییەکان، واتە ئەو چالاکییانەی کە خزمەت به‌ئاسایشی جیهان‌و خزمەتی خەڵکی سوریا‌و خودی سوریا ده‌كات، دەیەوێت ڕێگریی لەمکارەشمان بکات‌و ببێتە بەربەستێكى سه‌ره‌كى.
ئەردۆغان لەڕاستیدا ئامانجی هەیە، ئەردۆغان لەدەرفەت‌و ئەگەرەکانی دامودەزگاکانی تورکیا کەڵک وەردەگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خەونەکانی ئەردۆغانی بەدیبهێنێت، دەیەوێت نەخشەی نیشتمانی بگەڕێنێتەوەو دواتر دەیەوێت تەواوی نەخشەی عوسمانییەکان بگەڕێنێتەوە، پێمانوایه ئەردۆغان بێزارە لەوەی کە چ کارێک بۆ مرۆڤایەتی‌و لەناوبردنی تیرۆر دەکرێت، چونکە ئەردۆغان بونی ئیدارەی خۆسەر بەئاستەنگ دەبینێت‌و دەسەڵاتی پاشماوەکانی داعش‌و قاعیدە دژی ناوچەکە بەکاردەهێنێته‌وه، هەربۆیە ئەردۆغان دژی ئەم سەردانەیە، هەرچەندە ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایە، بەڵام ڕژێمەکەی نوێنەرایەتی تورکیا ناکات، ڕژێمەکەی ئەردۆغان لەبنەڕەتدا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریدەهێنێت‌و لەسەر ئەم بنەمایە هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهان تێکدەدات.
كاتێك له‌ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا میدالیاى شه‌ره‌ف به‌ڕوکسان محه‌مەد وتەبێژی یەپەژە به‌خشراو دانیان به‌وه‌دانا كه ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و دواجاریش وه‌ك هه‌سه‌ده، دژى تیرۆر وه‌ستاوین‌و نوێنه‌رایه‌تى جیهان ده‌كه‌ین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى داعش، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، فەرەنسا خۆى شایەتحاڵی ئەو شەڕانه‌یه کە هێزەکانمان دژی تیرۆری داعش كردویانه‌و ده‌یكه‌ن، ئیتر ئه‌ردۆغانێكى پاڵپشتى داعش كه ئه‌مه ده‌بینێت ته‌نگه‌تاو ده‌بێت‌و شێت بوو، هه‌رچى كاردانه‌وه‌یه به‌كاریده‌هێنێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و جۆره كارداناوانه‌ى ئه‌ردۆغان به‌ئاسایی ده‌زانین‌و ڕاهاتوین له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌شى كردى، یه‌كه‌مجارى نییه.
شارپرێس: لە کۆتاییدا به‌ڕێز نوری مەحمود وتەبێژی یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) سوپاسی ئێوە دەکەین کە کاتتان بۆ شارپرێس تەرخانکرد.
مەحمود: ئێمه سوپاسى شارپرێس ده‌كه‌ین بۆ ئەم دەرفەتە.