شارپرێس
خوێنەران و وەرگرانمان ئاگادار دەکەین کە پەڕەی سەرەکی دەزگای میدیایی شارپرێس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوک لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە داخراوەو لەژێر دەسەڵاتی دەزگاکەماندا نەماوە.
شارپرێس ئەم کارە بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئازادی ڕادەربرین و خودی دەزگاکە دەزانێت بەو پێیەی لەماوەی ڕابردودا چەند جارێک هەوڵی گەورە بۆ هاککردن و دەستگرتن بەسەر پەڕەکانیدا پوچەڵکراوەتەوە، بەڵام دیارە ئەمجارە بە شێوەیەکی گەورەتر و لەلایەن تیمی شارەزاترەوە کارەکە ئەنجامدراوەو پەڕەی شارپرێس دەستی بەسەرداگیراوەو لەکارخراوە.
خوێنەران و وەرگرانمان ئاگادار دەکەین تیمی تایبەتمان لە هەوڵی گێڕانەوەی پەڕەکەدایە و لە ئێستاوە هەر بابەتێک لەو پەڕەیەوە بڵاوبکرێتەوە ئێمە وەک شارپرێش لێی بەرپرس نین.
شارپرێش بەردەوام لە سەنگەری مافخوراواندا بوە و وەک میدیایەکی ئەهلی ئازاد و بوێر کارەکانی کردوە و خوێنەران و وەرگرانمان شاهیدی ئەو ڕاستیەن، هەر ئەمەش وایکردوە بەردەوام لەبەردەم هێرش و هەوڵی نەیارەکانی ئازادی ڕادەربڕیندا بوە.
وەەرگرانمان دەتوانن لایکی پەیجی شاپرێس پڵەس بکەن بۆ بەردەوامیی پشتیوانی میدیایەکی ئەهلی ئازاد و بوێر و وەرگرتنی نوێترین و دروستترین هەواڵ و زانیاری.
دەزگای میدیایی شارپرێس
١٨-٥-٢٠٢٣