دژەتیرۆر وردەكاری بۆردومانەكەی شەنگالی ئاشكراكرد

کوردستان

01/06/2023‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
دەزگای دژەتیرۆریی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا وردەكاریی هێرشەكەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی سەر قەزای شەنگالی ئاشكراكرد.

دژەتیرۆریی كوردستان رایگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بارەگایەكی هێزەكانی یەپەشەیان لەنێو قەزای شەنگال بۆردومانكردووە، بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
 
تا ئێستا یەبەپەشە و دەسەڵاتدارانی شەنگال هیچ راگەیەندراوێكیان لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردومانەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.


رۆژی 23ی ئایاری 2023 فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا گوندی جومویان لە ناوچەی باری سەر بە قەزای شەنگال بۆردومانكرد.

سوپای توركیا ماوە ماوە ناوچەكانی باشور و رۆژئاوای كوردستان بە پاساوی بوونی هێزەكانی گەریلای پەكەكە و شەڕڤانانی یەبەشە و سوریای دیموكرات و یەپەگە بۆردومان دەكات.