وادەی کەوتنەبازاڕی ئایفۆن ١٥ ڕاگەیەندرا

هەمەڕەنگ

11/08/2023‌ 660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئاژانسێکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئافۆن ١٥ دەکەوێتە بازاڕەوە، کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازتری هەیە.

لە هەواڵێکیدا، ئاژانسی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ١٢ تا ١٣ی مانگی داهاتوو، ئایفۆن ١٥ دەكەوێتە بازاڕەوە، نرخی ئایفۆنەكە لە ٧٩٩ دۆلار تا سەرووی هەزار دۆلار دەستپێدەكات، جیاوازی ئایفۆن ١٥ لەگەڵ نەوەكانی دیكەی بریتییە لە بەهێزترکردنی جۆری كامێراکەی، هەروەها زیادکردنی زاكیرە، گۆڕینی رەنگ و شێوەی.

ئایفۆن ١٥ چوار جۆری جیاوازی لێ بەردەست دەبێت، پێكدێن لە ئایفۆن ١٥، ئایفۆن ١٥ی پڵەس، ئایفۆن ١٥ی ماكس، ئایفۆن ١٥ی پڕۆماكس، ناوەكەی دەگۆڕدرێت بۆ ئایفۆن ١٥ی ئەڵترا.

س.س