نوسین: هاشم ساڵح
وەرگێڕان: هەورامان قانع
ژماره‌یه‌كی نوێ له گۆڤاری (ئیسلام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك)
ئه‌م گۆڤاره پاریسییه نایاب و ناوازه‌یه، نوێترین ژماره‌ی، بۆ ته‌نها یه‌ك بابه‌ت ته‌رخانكردووه، بابه‌ته‌كه‌ش بریتییه له "جیهاد له ئیسلامدا" و ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری نێر و مێ، به‌شدارییان تێدا كردووه. ده‌ستپێكی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاره‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ڕابیته‌ی ئیسلام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، پڕۆفیسۆری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیری "سادق لوسیف" نووسراوه. له پێشه‌كی ژماره نوێیه‌كه‌ی گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه: وشه‌ی جیهاد، وای لێهاتووه، زۆرێك له خه‌ڵك لێی تۆقیون و ترس و وه‌سوه‌سه‌یه‌كی زۆری خستووه‌ته دڵیانه‌وه. كه‌واته ئاخۆ ڕاستی بابه‌ته‌كه له كوێدایه؟ هه‌قیقه‌تی جیهاد چییه؟ ئایا وشه‌ی جیهاد، وشه‌یه‌كی جه‌نگی و ململانێیه‌كی سه‌ربازییه؟ ئایا جیهاد جۆرێكه له "پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان" به‌ر له واده‌ی خۆیان؟ پرسیارێكی زۆری یه‌ك له دوای یه‌ك كه مرۆڤ ناچاره بیانكات، بگره زۆرێك ئه‌و پرسیارانه له خۆیان ده‌كه‌ن، چ موسڵمان بن یان غه‌یره موسڵمان.
به‌ڵام هه‌موان ئه‌وه‌یان له یاد كردووه كه جیهاد له ئیسلامدا، واته خه‌بات و جیهادكردنه له‌گه‌ڵ نه‌فس و ڕێگریكردنه له لادانه‌كانی و ڕاستكردنه‌وه‌ی خواروخێچییه‌كانی و ڕاهێنانییه‌تی له‌سه‌ر فه‌زیله‌ت و ئه‌خلاقی به‌رز و باڵا. له ئیسلامدا ئه‌مه جیهاده گه‌وره‌كه‌یه، وه‌لێ كه‌س قسه‌ی له‌باره‌وه ناكات. هه‌موان په‌رۆش و سه‌رقاڵی جیهاده بچوكه‌كه‌ن: واته جیهادی سه‌ربازیی و جه‌نگی. هه‌مومان سه‌رقاڵیی جیهادی ده‌ره‌كین و جیهادی ناوه‌كیمان له‌بیركردووه: واته جیهادكردن دژ به نه‌فس كه به‌ره‌و خراپه ده‌تبات. دواتر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، به شتێكی ئاوا كۆتایی به پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌هێنێت: ئا به‌م شێوه‌یه، ده‌بینن ئێمه زۆر له چه‌مكی ڕه‌سه‌نی جیهادی گه‌وره دووركه‌وتووینه‌ته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه وتمان خه‌بات و تێكۆشان دژ به نه‌فس و مه‌یله خراپه‌كارییه‌كانی، ئه‌مه‌ش له پێناو چاكردنه‌وه‌ی و باشكردنی و ڕاهێنانی له‌سه‌ر كاری فه‌زیله‌ت و چاكه. ئه‌مه‌یه ئیسلام بۆ هه‌مو موسڵمانێك پێشنیاری ده‌كات. هه‌ر ئه‌مه‌یه فێرمان ده‌كات ئیسلام، به پله‌ی نایاب ئاینی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و ناسینی یه‌كتره. ئه‌ی ئه‌وه نییه له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: «ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ ۆأُنپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ» (الحجرات: 13). ئا لێره‌دا جه‌وهه‌ری گه‌وره و مه‌زنی ئیسلام ده‌رده‌كه‌وێت كه شێواندوویانه و ده‌بێت ڕۆژێك له ڕۆژان باجی ئه‌و شێواندنه‌یان بده‌ن.
قه‌سه‌كانی توێژه‌ری ناسراو ئوسامه حه‌سه‌ن، به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌ست پێده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ناونیشانێكی سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه: "چۆن ئیسلام له ئیسلامگه‌رایی ڕزگاری ده‌بێت". واته چۆن ئیسلام له ڕه‌وته جیهادییه ده‌مارگیر و خوێنڕێژه‌كانی هاوشێوه‌ی "داعش" و "ئه‌لقاعیده" و ... هتد، ڕزگار بكرێت. ئه‌م توێژه‌ره ئیسلامییه، قسه‌كانی به كۆمێنتێك كۆتایی پێدێنێت كه بۆ هه‌موان جێگای سه‌رسوڕمان بووه، ئه‌و ده‌ڵێت جیهاد له جه‌وهه‌ریدا و له بنچینه‌یدا، چه‌مكێكی ئاشتیخوازانه‌ی نا تووندوتیژییه.
به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ش ڕاسته كه ده‌ڵێت جیهاد له مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی دوورخراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی تووندڕه‌وه‌كانی داعش، جیهاد شێوێنراوه و گۆڕاوه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی ترسناك و چیتر وه‌ك چه‌مكێكی ئاشتیخوازانه نه‌ماوه‌ته‌وه. ئا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه پێویسته ئیسلام له ئیسلامگه‌رایی ڕزگار بكرێت. ئاخر ئیسلام له جه‌وهه‌ردا ئاینی ڕه‌حمت و به‌زه‌یی و لێخۆشبوونه. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، ڕه‌وته ده‌مارگیره‌كان، كۆنترۆڵی ئیسلامیان كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریده‌هێنن. به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسلام ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وان نوێنه‌ری ئیسلامن، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وان ئیسلامیان شێواندووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه، پێویسته ئیسلام له چنگی ئه‌وان ده‌ربهێنرێت و ڕزگار بكرێت.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌م، ته‌رخانكراوه بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی چه‌كدارانی جیهادی فه‌ره‌نسی، لێردا قسه ده‌رباره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییان، ئایدۆلۆژیاكانیان، ڕێچكه‌ی شه‌خسی یان تاكایه‌تیان... هتد، ده‌كرێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌ری ناسراوی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك تونسی "حه‌كیم ئه‌لقروی" و به‌هاوكاری "بنیامین هودایا"ی توێژه‌ر نووسراوه.
گۆڤاره‌كه به توێژینه‌وه‌ی سێیه‌م كۆتایی پێدێت كه له لایه‌ن خانمه پرۆفیسۆر و ده‌روونشیكاری ناسراو "حۆریه عبدولواحید"ه‌وه نووسراوه. ئه‌م خانمه پرۆفیسۆره، له توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات منداڵانی "داعش" چۆن چۆنی گۆڕاون بۆ چه‌كداری بكوژ و مه‌ترسیدار، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌وان منداڵی بێ تاوانن. به مانایه‌كی دی، ئه‌و منداڵانه له قوربانییه‌وه گۆڕاون بۆ جه‌لاد.
لۆژیكی فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئیسلامگه‌رایی
ئێستا ده‌چینه سه‌ر قسه‌كانی سكرتێری نووسینی گۆڤاره‌كه "ئیڤا جانادان" كه توێژه‌رێكی پسپۆڕه و شاره‌زاییه‌كی قووڵی له زانست و لێكۆڵینه‌وه ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه. با بزانین ئه‌م خانمه توێژه‌ره، سه‌باره‌ت به بابه‌تی جیهاد، چیمان پێ ده‌ڵێت؟ ئه‌و قسه له‌سه‌ر تیۆره‌ی جیهاد ده‌كات و شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی به باشی له عه‌قیده‌ی جیهاد تێبگه‌ین، ئه‌وا پێویسته بیروڕای فوقه‌ها گه‌وره‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، به هه‌ند وه‌ربگرین كه جیهانیان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردبوو: به‌ره‌ی ئیسلام و به‌ره‌ی جه‌نگ؛ كه پێشی ده‌وترێت به‌ره‌ی كوفر. ئه‌م دابه‌شكارییه دوانه‌ییه، پشت به‌و گریمانه‌یه ده‌به‌ستێت كه ده‌ڵێت؛ ڕۆژێك دێت ئیسلام، هه‌مو جیهان ده‌گرێته‌وه و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، ده‌چێته شوێنی سه‌رجه‌م شه‌ریعه‌ته‌كانی دیكه و له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه، هیچ حوكمێكی شه‌رعی دیكه، لای خودا قبووڵكراو نییه، ئه‌گه‌ر ئیسلامی نه‌بێت. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه سه‌رزه‌مینی ئیسلام، چ به مانا ئاینییه‌كه‌ی و چ به مانا سیاسییه‌كه‌ی وشه‌كه، سه‌رزه‌مینێكی كراوه‌یه و هیچ سنورێكی نییه. به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی ئیسلام هه‌مو جیهان ده‌گرێته‌وه، فوقه‌هاكان ناچاربوون دونیا بۆ دوو به‌ره دابه‌ش بكه‌ن: سه‌رزه‌مینی پاك و بێگه‌ردی ئیسلام/ سه‌رزه‌مینی جه‌نگ و كوفر. له نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا، پێویسته جه‌نگ به‌رده‌وام بێت، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی و یه‌كجاره‌كی ئیسلام، به‌سه‌ر عه‌قیده و ئاینه‌كانی دیكه‌دا، به‌دیدێت. دواتر ئه‌و خانمه توێژه‌ره له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: له چوارچێوه‌ی ئه‌م تێگه‌شتنه‌دا، فوقه‌هاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، شه‌رعییه‌تی ئیلاهیان به‌خشی به جیهادی جه‌نگ و تووندوتیژی.
هه‌نوكه ده‌ڕۆینه سه‌ر ئه‌و لێدوانه به‌هاداره‌ی توێژه‌ری ئینگلیزی، به‌ڵام به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بی سعودی، دكتۆر "ئوسامه حه‌سه‌ن". بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م توێژه‌ره ناناسن، ئه‌و به ڕاستی خاوه‌نی ڕێچكه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه. ئوسامه حه‌سه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ببێت به موسڵمانێكی ڕۆشنگه‌ر، كه‌سێكی ئوسوڵی جیهادی بوو! پێویسته ئه‌وه بزانین ئه‌م توێژه‌ره، له گه‌نجیدا و لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ، تیكۆشه‌رێكی جیهادی سه‌ر به هێڵی سه‌له‌فی ڕادیكاڵ بووه. بگره ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه هێشتا له زانكۆی كامبرج خوێندكار بووه، به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ڕاسته‌قینه، به‌شداری له كرده‌وه جیهادییه‌كان كردووه، دژ به هێزه‌كانی كۆمۆنیست له ئه‌فغانستان (1991-1999). به‌ڵام له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستیانه‌ی ساڵی 2005، له میترۆكانی له‌نده‌ندا ڕوویاندا، به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و كه‌وته تێكۆشان دژ به تووندڕه‌وی و ده‌مارگیریی ئاینی.
ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی به هێڵی ڕیفۆرمی ئیسلامی ڕۆشنگه‌ره‌وه ده‌كات و له نێو ژینگه و بازنه ئیسلامییه‌كاندا، بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و هێڵه ڕیفۆرمخوازه كردووه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و توێژه‌ره، شتێكی دیكه هه‌یه كه نازانین چییه و بریتییه له‌وه‌ی لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ، وه‌ك ئیمامی مزگه‌وت خزمه‌تی كردووه. ئه‌و به ته‌واوی له‌ناو قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر و تێكسته پیرۆزه‌كانی دیكه‌ی ئیسلامدا قاڵ بووه‌ته‌وه. چه‌ندین تێكستی له‌م چه‌شنه‌ی، وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی شه‌كسپیر. هه‌روه‌ها به‌شداربووه له نووسینی كتێبێكی ده‌سته‌جه‌معی به ناونیشانی "خاوه‌ن كتێب/ أهل الكتاب: جوله‌كه و مه‌سیحی و موسڵمان چۆن له تێكسته پیرۆزه‌كانیان تێگه‌شتوون" 2019.
دواجار پێویسته ئه‌وه بزانین، "ئوسامه حه‌سه‌ن" شرۆڤه‌كاری باڵای فیكریی و سیاسیی و ستراتیژیی "په‌یمانگای تۆنی بلێر بۆ گۆڕانكاری جیهانی"یه. ئاخۆ ئه‌م توێژه‌ره شاره‌زایه كه له ناوه‌وه ئاگاداری كاروباری بزووتنه‌وه ئوسوڵییه‌كان و كێشه‌كانیانه، چی ده‌ڵێت؟ ئه‌و شتێكی ئاوامان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌مه ماناكه‌یه‌تی: لۆژیكی فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئیسلامگه‌را، له‌سه‌ر چوار كۆڵه‌كه به‌نده، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان، ئومه‌تی ئیسلام پێكده‌هێنن، به‌و سیفه‌ته‌ی ئومه‌تێكی جیهانی یه‌كگرتووه و ڕووبه‌ڕووی كۆی ئومه‌ته نا موسڵمانه‌كانی دیكه ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌وان له‌مه‌دا پشت به چه‌مكێكی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی ده‌به‌ستن كه زۆر بیستراوه و به‌ربڵاوه و بریتییه له چه‌مكی: دڵسۆزی و دوژمنایه‌تی/ الولا‌و و البرا‌و. به‌و مانایه‌ی دڵسۆزی و وه‌لائی هه‌مو موسڵمانێك، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و موسڵمانانی دیكه‌یه. لێره‌وه دوژمنایه‌تی و بێبه‌ریبوون له هه‌مو ئه‌وانی دیكه كه موسڵمان نین و سه‌ر به ئاین و فه‌لسه‌فه و عه‌قیده جیاوازه‌كانن.
دووه‌م: كۆڵه‌كه‌ی دووه‌م دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی كه سه‌رجه‌م موسڵمانانی سه‌ر زه‌وی له‌خۆبگرێت، به زه‌روره‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌زانێت. ئه‌م ده‌وڵه‌ته ددان به‌و سنورانه‌ی ئێستادا نانێت كه له نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا هه‌یه، له نمونه‌ی سنوره‌كانی نێوان سعودیه و میسر و مه‌غریب و ... هتد. هه‌مو ئه‌و سنورانه به سنوری ده‌ستكرد ده‌زانن.
سێیه‌م: كۆڵه‌كه‌ی سێیه‌م ده‌ڵێت پێویسته له ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا، شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، وه‌ك تاقه یاسا به‌كاربهێنرێت. پێویسته شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، به سزا جه‌سته‌ییه‌كانیشه‌وه، وه‌ك بڕینی ده‌ستی دز و جه‌ڵدكردنی مه‌یخۆر و به‌ردبارانكردنی (ڕه‌جمكردنی) ئافره‌تی سه‌رپێچیكار... هتد. ئه‌وان ته‌فسیر و لێكدانه‌وه تووندڕه‌وه‌كه‌ی خۆیان بۆ شه‌ریعه‌ت، به شێوه‌یه‌كی حه‌رفی، به‌سه‌ر كۆی هاوڵاتیانی شانشینه ئیسلامییه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چی ئه‌و جێبه‌جێكردنه، به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بێت.
چواره‌م: كۆڵه‌كه‌ی چواره‌م ده‌ڵێت پێویسته له ڕێگه‌ی جیهادكردنه‌وه، تابێت سنوری ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه زیاتر و زیاتر بكرێت. بێگومان ئه‌وان مه‌به‌ستیان ته‌نها جیهادی جه‌نگی خوێناوییه، چونكه ئه‌وان به ته‌واوه‌تی بێ‌ئاگان له جیهاده گه‌وره‌كه كه پێشتر قسه‌مان له‌باره‌وه كرد، یان ئاگایان لێیه‌تی و پشتگوێی ده‌خه‌ن و به‌هه‌ند وه‌ریناگرن. له چوارچێوه‌ی ئه‌م مانایه‌دا، تووندڕه‌وه ئیسلامگه‌راكان، جیهاد وه‌ك ئامرازێكی چالاك و كوشنده، بۆ ترساندن و تۆقاندنی ئه‌وانی دیكه و فراوانكردنی سنوری ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كه، به‌كارده‌هێنن.
فه‌تواكه‌ی ماردین
ئه‌م توێژه‌ره ئاگادار و شاره‌زایه پێمان ده‌ڵێت، له شاری ماردینی توركیا، زیاد له دوانزه زانای گه‌وره‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئیدانه‌ی جێبه‌جێكردنی تووندڕه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌توا به‌ناوبانگه‌یان ڕاگه‌یاند؛ كه كاتی خۆی ئیبن ته‌یمیه، حه‌وت سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، له هه‌مان شاردا، ده‌ریكردبوو. جیهادییه خوێنڕێژه‌كان فه‌تواكه‌ی شێخی ئیسلامیان شێواندووه كه تێیدا ده‌ڵێت: "له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، موسڵمان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه شایه‌نیه‌تی. نا موسڵمانیش به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه شایه‌نیه‌تی". ئه‌م فه‌توایه له‌سه‌ر ده‌ستی تووندڕه‌وه هاوچه‌رخه‌كان، ئاوای لێهاتووه: پێویسته غه‌یره موسڵمان به‌و شێوه‌یه‌ی شایه‌نییه‌تی "به‌گژداچوونه‌وه/ محاربە" بكرێت! ئا به‌م جۆره فه‌تواكه‌ی ئیبن ته‌یمیه-یان شێواند یان بڵێ چه‌واشه‌كارییان تێداكردووه، ئه‌ویش به‌هۆی دانانی وشه‌ی "به‌گژداچوونه/ محاربە" یان "شه‌ركردن/ مقاتلە" له شوێنی وشه‌ی (مامه‌ڵه/ معاملە).
دواتر ئه‌م توێژه‌ره پێمان ده‌ڵێت گروپه ته‌كفیرییه‌كان، له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوووه‌وه، ئه‌م فه‌توا ده‌ستكاریكراوه‌یان، وه‌ك ئامرازێكی چالاك و كوشنده به‌كارهێناوه، تاكو پاساوی هێرشه خوێناوییه‌كانی خۆیانی پێبده‌نه‌وه كه ده‌یكه‌نه سه‌ر ئه‌وانی دی. هه‌روه‌ها دژ به سیستمه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كانیش به‌كاریانهێنا، به‌و پاساوه‌ی ئه‌و سیستمانه له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه. لێره‌وه له ڕووی شه‌رعه‌وه، ئه‌و سیستمانه پێویسته بڕوخێنرێن و سه‌ركرده‌كانیان تیرۆر بكرێن. چونكه له دیدی ئه‌واندا، ئه‌و سه‌ركردانه چیتر وه‌ك موسڵمان نه‌ماونه‌ته‌وه! به‌م شێوه‌یه تووندڕه‌وی جیهادیسته خوێناوییه‌كان، گه‌شته لوتكه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئه‌م فه‌توا نوێیه‌ی ماردین، مه‌سه‌له‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خۆی و به پیتی درشت وتیان: "فه‌توای شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه، به هیچ جۆرێك وا نییه و ناكرێته به‌ڵگه بۆ ته‌كفیركردنی موسڵمانان و بێگوێیكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانیان، بگره ئه‌وه فه‌توایه‌كه هه‌مو ئه‌وانه حه‌رام ده‌كات". جگه له‌وه فه‌توا نوێكه‌ی ماردین، ده‌ڵێت پێویسته هه‌مو جیهان، بێ جیاوازی و ئاوارته، ببێته سه‌رزه‌مینی ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی نێوان ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئاندا گونجاوه كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا: ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ ۆأُنپَی....هتد.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له به‌رواری 4 شوباتی ساڵی 2019، له ئه‌بو زه‌بی، له به‌ڵگه‌نامه‌ی برای مرۆڤایه‌تی، ئاماژه‌ی پێدراوه و له لایه‌ن پاپای ڕۆما و شێخی ئه‌زهه‌ر و به ئاماده‌بوونی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ڕاگه‌یه‌نرا. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له به‌رواری 30 ئایاری ساڵی 2019، له به‌ڵگه‌نامه‌ی شاری مه‌ككه، ئاماژه‌ی پێدراوه و له‌لایه‌ن زیاد له 1200 زانای گه‌وره‌ی ئیسلامییه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، له‌سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌ی سعودیه و شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بوو كه ڕابه‌رێكی گه‌وره‌ی ڕینیسانس و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌به.
به‌ڵام ئه‌ی تووندڕه‌وه تاریكبینه‌كان چی‌یان كرد؟ ئه‌وان ئه‌م كرانه‌وه فیكری و ئاینییه گه‌وره‌یه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه له ماردین و ئه‌بو زه‌بی و ڕیاز ڕوویاندا. له نێو ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌نور ئه‌لعولقی بوو كه یه‌كێكه له تیۆرنووسه‌كانی "ئه‌لقاعیده" و ڕایگه‌یاند فه‌توا نوێكه‌ی ماردین، بریتییه له فه‌توای سیستمی نوێی جیهانی. هه‌روه‌ها ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده تووندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌لقاعیده و داعش، بیرۆكه‌ی گفتوگۆی نێوان ئاینه‌كان، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئیسلام، له ڕووی شه‌رعه‌وه، داوامان لێده‌كات بێ به‌زه‌یانه، به‌گژ هه‌مو ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌دا بچینه‌وه.
ئا به‌م جۆره ده‌بینین، ئێمه له‌م چركه‌ساته مێژووییه یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یه‌ی مێژووی ئیسلامدا، له نێوان دوو لێكدانه‌وه‌ی دژ به‌یه‌ك، یان دوو تێگه‌شتنی ناكۆك به‌یه‌ك ڕاوه‌ستاوین: تێگه‌شتنێكی كراوه/ تێگه‌شتنێكی داخراو، تێگه‌شتنێكی لێبورده‌یی/ تێگه‌شتنێكی ده‌مارگیریی، تێگه‌شتنێكی ڕۆشنگه‌ریی/ تێگه‌شتنێكی تاریكبین. بێگومان سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ڕۆشنگه‌رییه به‌سه‌ر تاریكی‌دا، ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش بێت.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، پێنج شه‌ممه، 30 ئازار، 2023.
