سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى زه‌نجه‌فیل

کوردستان

02/09/2023‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌پێى توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان زەنجەفیل هەوکردن کەمدەکاتەوە و هەرسکردن هاندەدات و ئارەزووی خواردن ناهێڵێت.

 لەنێو سوودەکانی تردا زەنجەفیل چەوری سووتێنەرێکی سروشتییە و لەگەڵ خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست. بەگشتی زەنجەفیل لەگەڵ پێکهاتەکانی تردا بەکاردێت کاتێک دابەزاندنی کێش ئامانجە، بەو پێیەی زەنجەفیل پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێیان دەوترێت زەنجەفیل و شۆگاول، ئەم پێکهاتانە هاندەری زۆرێک لە چالاکییە بایۆلۆژییەکانن لە جەستەدا،هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی زەنجەفیل یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەدات لە جەستەدا.

وە توێژینەوەیەک لەسەر سوودەکانی زەیتی زەنجەفیل بۆ لاوازکردن دەرکەوتووە کە زەنجەفیل کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کێشی لەش و چەوری ورگ هەیە، بەو پێیەی مادەی “جەنجەرۆڵ” هاندەری هەندێک چالاکیی بایۆلۆژییە لە جەستەدا، ئەمەش یارمەتی خێراتر هەرسکردن دەدات. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە  زەنجەفیل ئاستی شەکر لە خوێندا جێگیر بکات، کە ئەمەش بۆ دابەزاندنی کێش زۆر پێویستە.