شارپرێس:
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى مۆڵه‌تى 72 كاتژمێر به‌هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم ده‌دات بۆ دابه‌شكردى موچه‌ى هه‌ردوو مانگه‌كانى 7و 8، سه‌رۆكى سه‌ندیكاكه‌ش ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر دوو موچه‌مان پێنه‌درێت، ئه‌وا ته‌واوى سێكته‌رى ته‌ندروستى په‌كده‌خه‌ین‌و دواتریش ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات له‌ئه‌ستۆى به‌رپرسانى هه‌ولێرو به‌غدایه".
هاوژین عوسمان سه‌رۆكى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "دواى ڕاوێژ به‌نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى سه‌ندیكا، به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌و سه‌ختى بارودۆخى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، فشارێكى گه‌وره له‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دروستبوه‌و حكومه‌تیش وه‌ك ئه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ناكات، ئێستا موچه‌شیان پێ‌نادرێت".
ئاشكرایكرد، "170 كارمه‌ندى دیكه‌ى ته‌ندروستى خانه‌نشین بون كه‌سیش ناچێته شوێنیان ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه بارگرانیه‌كى زۆر بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دروستده‌بێت، له‌هه‌ڵه‌بجه 2 مانگ‌و 20 ڕۆژه بایكۆت ڕاگه‌یه‌نراوه‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ڵامى ناده‌نه‌وه، ئه‌و كامه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى كه له‌گرتوخانه‌كاندان له‌هه‌ولێرو سۆران ده‌رماڵه‌یان بۆ سه‌فده‌كرێت به‌ڵام له‌سلێمانى سه‌رفناكرێات، له‌وكاته‌ى ئه‌م وه‌زیره بۆته وه‌زیرى خوێندنى باڵا، یه‌ك كورسى خوێندنى باڵا به‌سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌دراوه".
ده‌شڵێت، "بیستومانه ڕیزبه‌ندى لیستى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان گۆڕاوه‌و ته‌ندروستى براوه‌ته دواوه‌و په‌روه‌رده هێنراوه‌ته پێشه‌وه، پێمان سه‌یره له‌مكاته‌دا كه كۆلێرا هه‌یه چۆن ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستى بكرێت، لێتان ناشارمه‌وه ترسێكى زۆرمان هه‌یه موچه‌ى دوو مانگى ڕابردومان بفه‌وتێ واته مانگه‌كانى 7و 8".
له‌و ڕوه‌شه‌وه هاوژین عوسمان ئاشكرایكرد، "ئێمه 72 سه‌عات مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌عێراق‌و هه‌رێم، ئه‌گه‌ر موچه‌ى مانگه‌كانى 7و 8 دابه‌شنه‌كرێت، ئه‌وا سێكسته‌رى ته‌ندروستى په‌كده‌خه‌ین، ئێستاش ده‌واممان كردوه به‌نیوه، له‌هه‌ندێ شوێن دوو ڕۆژو له‌هه‌ندێك شوێنیش سێ ڕۆژ ده‌وامه، لێره‌وه داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌رچى زوه دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێبكه‌ن ئه‌گه‌رنا له‌م سێ ڕۆژه‌دا هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رمان نه‌ده‌نێ، ئه‌وا سێكته‌رى ته‌ندروستى داده‌خه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان".
