شارپرێس:
دواى ڕۆژێك له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت له‌سلێمانى كه سێ پێشمه‌رگه‌ى دژه‌تیرۆر شه‌هیدبون، مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تى، "پێویستە بەزوترینکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لەهۆکارو چۆنێتی ئەم ڕوداوە بکەن‌و ڕاستیەکان ئاشکرابکرێن".
به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت كه تێیدا هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى كرایه ئامانج بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "ڕوداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردوین".
سه‌رۆكى حكومه‌ت نوسیویه‌تى، "پێویستە بەزوترینکات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لەهۆکارو چۆنێتی ئەم ڕوداوە بکەن‌و ڕاستیەکانیش ئاشکرابکرێن".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا بارزانى وتویه‌تى، "سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان‌و عێراق‌و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش‌و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) گیانیان له‌ده‌ستداو سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌یانى ئه‌مڕۆش لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه 18ی ئه‌یلول، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ودیو سنوری توركیاوه هاتۆته ناو خاكی عێراق‌و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردوه‌و به‌هۆیه‌وه سێ قاره‌مانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر شه‌هیدبون‌و سێ قاره‌مانی تریش برینداربون".
