شارپرێس ـ که‌نداڵ جودی:
نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) وه‌ڵامى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه هیچ پەیوەندییەکمان بەهێرشەکانی ئەنكەرەوە نییە"، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى هاكان فیدان وتویه‌تى ڕاست نییە".
دوێنێ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەیکرد، ئەوکەسانەی هێرشی ئەنكەرەیان ئەنجامدا، لەسوریاوە پەڕینەوە بۆ تورکیا.
سەبارەت بەم بابەتە نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە قسەی بۆ شارپرێس کرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى هاکان فیدان‌و بەرپرسانی حکومەتی تورکیا باسیده‌كه‌ن کە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەندییان به‌هێرشه‌كه‌ى ئەنكەرەوه هەیە، ئەمە ڕاست نییە".
نوری مەحمود وتى، "ئەمە کێشەیەکی ناوخۆیی تورکیایە، چونکە ڕژێمی مەهەپەو ئاکەپە دەیانەوێت کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی تورکیا‌و هەمیشە ئەو تۆمەتانە فڕێدەداتەسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەوەی زیاتر خاکی سوریا داگیربکات".
لەکۆتایی قسەکانیدا مەحمود وتی، "هێزەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەت یەپەگە هیچ پەیوەندییەکیان بەهێرشەکەی ئەنكەرەوه نییە".