شارپرێس:
هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى 5 پێشمه‌رگه به‌ڕوداوى هاتوچۆ هاته‌ده‌نگ‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان له‌هه‌واڵێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى پێنج پێشمه‌رگه به‌ڕوداوى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى (ده‌ربه‌ندیخان ـ زه‌ڕایه‌ن) دورە لەڕاستیەوەو خۆشبەختانە لەسه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه هیچ ڕوداوێکی هاتوچۆ ڕوینەداوە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ئاشكرایكردوه، "هاوڵاتیانی دەربەندیخان‌و دەوروبەری دڵنیادەکەینەوە ڕوداوی هاتوچۆ ڕوینەداوە لەسنورەکەمان، هەواڵی ڕوداوی هاتوچۆو گیانلەدەستدان دورە لەڕاستیەوە".