شارپرێس- كەنداڵ جودی:
گروپە چەكدارەكانی سەر بە ڕژێمی سوریا و ئێران ئەمڕۆ لە دێرەزۆر هێرشیان كردە سەر هێزەكانی هەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی.
سەبارەت بەو پرسە، ناوەندی پەیوەندییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ هێزە چەكدارو ئەمنییەكانی ڕژێمی سوریا بە تۆپ و هاوەن هێرشیان كردە سەر چەند گوند و شارۆچكەیەكی سەر بە دێرەزۆر و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێكەوتەوە".
ئاماژە بەوەش دەكات "هێرشەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ٣ لاوە لەڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە دەستیپێكرد و هەوڵیان دەدا بچنە ناو ناوچەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات".
ئاشكراشیكرد "هێزەكانمان هەوڵی پەڕینەوەی چەكدارەكانیان شكستپێهێنا و شەڕ لە نێوانیاندا هەڵگیرسا، لە ئەنجامدا 19 چەكداری سەر بەرژێم كوژراونو فەرماندەیەكیشیان برینداربووە، هەروەها 4 هاووڵاتی مەدەنیو 3 شەڕڤان شەهیدبوون و 10 كەسیش برینداربوون".