ماوەی چەند کاتژمێرێکە کێشە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ئای کیو دروستبووە، بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر لە شاری سلێمانی لە ئێستادا خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان نییە.
شارپرێس پەیوەندیی بە بەرپرسانی کۆمپانیاکەوە کرد بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە لەوبارەیەوە لێدوان بدەن و تەنیا ئاماژەیان بە بوونی کێشەکە کرد و جەختیان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کردەوە.
بەهۆی کێشە بەردەوامەکانی کۆمپانیای ئای کیو لە خزمەتگوزاریی دابینکردنی ئینتەرنێت، گلەیی و ڕەخنە و ناڕەزایەتی لای هاووڵاتیان بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە دروستبووە و باس لەوەدەکەن، هەفتانە کۆمپانیاکە دووچاری کێشەی نەمانی ئینتەرنێت دەبێتەوە.