كه‌مئه‌ندامان داواى به‌هاناوه‌چون ده‌كه‌ن

کوردستان

20/11/2023‌ 578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یه‌كێتى ئه‌ندامانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو له‌كۆنگره‌كه‌ ڕایانگه‌یاند، ئێستا دۆخى بارو گوزه‌رانى كه‌مئه‌ندامان له‌هه‌مووكات خراپتره‌و داواى به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.

سامان حسێن سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ په‌یامنیچرى شارپرێس ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكى تر ساڵرۆژى كه‌مئه‌ندامانه‌ له‌جیهان به‌ڵام له‌كوردستان كه‌مئه‌ندامان له‌خراپترین دۆخى ژیانیاندان.

ووتیشى، كه‌مئه‌ندامان ئێستا برى هاوكاریه‌كه‌یان وه‌ك فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت و 100تا 150هه‌زار دیناریان پێده‌درێت و ئێستا جگه‌ له‌هاوكارى دارایی پێویستیان به‌دابینكردنى سوته‌مه‌نیه‌ بۆیه‌ له‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌خوازن هاوكارى كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن و دۆخى ژیان و باو گوزه‌رانیان زۆر خراپه‌.