شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى ته‌قه‌كانى شه‌وى ڕابردوه‌وه ده‌دات‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ته‌قه له‌درۆن كرابێت، سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ـ سلێمانیش ده‌شڵێت، "كه‌سێك كه ته‌قه‌كانى كردوه ده‌ستگیركراوه".
شه‌وى ڕابردوو گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی ته‌واوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ته‌نى كه تێیدا ده‌نگى ته‌قه‌یه‌كى زۆر ده‌بیسترێت له‌گه‌ڕه‌كى سه‌رچنار، دواتر وا بڵاوكرایه‌وه گوایه هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان له‌درۆنێكى نه‌ناسراو كردوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ـ سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قانه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایگەیاند، "تەقەكانی شەوی ڕابردوی گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی لەنێوان دوو كەسدا ڕویداوە".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ده‌گوترێت تەقە لەدرۆنێكى نه‌ناسراو کرابێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ى ئاسایش دەڵیت، "تەقە لەدرۆن نەکراوەو تەنها لە نێوان دوو كەسدا شەڕ ڕویداوە، تەقەكانیش هەر بەو هۆیەوە بوە".
وتیشی، "كێشەی نێوان ئەو دوو كەسەش لەسەر پارە بوە، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه یەكێكیان دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەش لەڕوداوەكە بەردەوامە".
