له‌سبه‌ى شه‌وه‌وه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

کوردستان

10/12/2023‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێره‌ى پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا لەناوچەکانی کوردستان بەردەوامدەبێت، لەسبەی شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات.


بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەبەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سه‌باره‌ت به‌کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی پێشبینیکردوە، سبەینێ ڕۆژی دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لەکاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ناوچە شاخاوییەکان بەدرێژاى کاتەکان ئەگەرى نمە بارانى هەیە، لەشەودا کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین ڕوو لەناوچەکەمان دەکات لەدرەنگانى شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.

بەپەلە