شارپرێس:
ئه‌دهه‌م بارزانى كه‌سایه‌تى ناسراوى سیاسیى كورد‌و ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان كرد‌و داوایان لێده‌كات، ده‌نگ به‌كاندیده‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى بده‌ن.
له‌په‌یامێكدا بۆ هاوڵاتیانى ناوچه دابڕێندراوه‌كان‌و به‌تایبه‌ت شارى كه‌ركوك، ئه‌دهه‌م بارزانى كه‌سایه‌تى سیاسى‌و ناسراوى كوردستان‌و ئامۆزاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هاوڵاتیانی کورد‌و هاوڵاتیانی ستەمدیدەی ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، کە پرۆسەیەکی گرنگ‌و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان بەگشتی‌و هاوڵاتیانمان لەناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی".
ده‌شڵێت، "من ڕوم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەم دیدەی نەینەواو کەرکوکی دڵمان‌و خانەقینی سەربەرزو کوردپەروەرە کە ساڵانێکی زۆر خۆتان‌و باو‌و باپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن، ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمتانە تاوەکو بتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد، جارێکی تر دەستی ستەم کورتبکرێت‌و کوردستانیبونی ئەو ناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن‌و سەرمان بەرزبکەن".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویه‌تى، "لێرەشەوە داوا لەهەموو ئەوکەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگات، دەنگبدەن بەکاندیدەکانی هێژا کاک بافڵ تاڵەبانی، چونکە ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگریی لەمافەکانتان بکات".
په‌یامه‌كه‌ى بارزانى له‌كاتێكدایه 18ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئەمڕۆ 16ى 12ى 2023 دەنگدانی تایبەت له‌كاتژمێر 7ى به‌یانیه‌وه ده‌ستىپێكردوه‌و بڕیاروایه تاوه‌كو کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوامبێت.
