شارپرێس:
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات یه‌كێتى پلانى نیه هیچ پێكهاته‌یه‌كى كه‌ركوك وه‌لاوه‌بنێت و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شدارى پێبكات له‌حكومه‌تى خۆجێیی پارێزگاكه.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى پێشتر پلانى چه‌پكه گوڵه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و دڵنیایی ده‌ده‌نه پێهاته‌ى عه‌ره‌ب و توركمان كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكى خۆجێیی بنكه‌فراوان له پارێزگاكه پێك بهێنن كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربن.
ووتیشى، له‌دواین په‌یامى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى ئه‌م دڵنیاییه دراوه‌ته پێكهاته‌كانى كه‌ركوك.
رۆژى 18 ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجامدراو له‌كه‌ركوك یه‌كێتى توانى زۆرترین كورسى به‌به‌راورد به‌لایه‌نه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئ.ق