هەسەدە دەنگۆی بۆردومانکردنی هێزەکانیان ڕەتدەکاتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هەسەدە لەڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە هەواڵێکی  ناڕاست ڕایگەیاند، هەندێک لایەن لە سەرەتای ساڵی نوێدا زنجیرەیەک ڕاپۆرتی ناڕاستیان لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانمانەوە بڵاوکردۆتەوە، لەوانەش بانگەشەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بارەگای فیرقەی 17ی لە ناوجەرگەی ڕەققە کردۆتە ئامانج و هەندێکی تریش گوایە هێزەکانمان گوندێکی ئەلبوکەمالیان تۆپبارانکردووە.

هەسەدە لەڕونکردنەوەکەدا دەڵێت، ئەم ڕاپۆرتانە تەواو درۆ و هەڵبەستراون، لە واقیعدا هیچ بنەمایەکیان نییە.

دەشڵێت، هێزەکانمان ئامادەیی تەواوی خۆیان دووپات دەکەنەوە، ناڕاستی ئەو بانگەشانە ئاشکرا دەکەن و ئەوانەی لە پشت بڵاوکردنەوەیانەوەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە کەناڵی سوریا تیڤی بڵاویکردوەتەوە گوایە هێزەکانی هەسەدە لەڕەقە بۆردومان کراون.