هۆشدارییەك بۆ بەكارهێنەرانی وەتس ئەپ لە سیمكارتی كۆڕەكەوە

هەمەڕەنگ

25/01/2024‌ 2583 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دكتۆر كاروان مستەفا پسپۆڕی ئایتی و تەكنەلۆژیای زانیاری دەڵێت "هاوڕێیانی بەكارهێنی سیم كارتی كۆڕەك ئەم ماوە لە وەتس ئەپ دوربن! پێم باشە بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت ڕوبكەنە بەكارهێنانی ئەپی "سیگناڵ".
 
دكتۆر كاروان مستەفا لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێـت "ئەمڕۆ لەگەڵ برادەرانی وەتس ئەپ قسەم كرد، بە ڕاستی نەچونە ژێرباری بابەتەكە! بەكورتی بەشێوەیەكی گشتی وەڵامیان دایەوە، بە مانایەكی تر دەتوانم بڵێم مەسولیەتی بابەتەكەیان هەڵنەگرت!".

رونیشیكردەوە "لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو هەزاران كەس هەژماری وەتس ئەپیان كۆنترۆڵ كرا بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەك، كە سەرجەمیان بەكارهێنەری سیم كارتی كۆڕەك تیلیكۆم بوون!".