زیانەکانی پەتاتەی سورکراوە لەسەر تەندروستیی مێشک

تەندروستی

04/02/2024‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دکتۆر یلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسی ئەو زیانانەی ئاشکراکردوە کە بەهۆی خواردنی پەتاتەی سورکراوەوە بەمێشک دەگات.


ئەو پسپۆڕە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سپۆتنیک ئاماژەی بەوەکردوە، زیادەڕۆیی لەخواردنی پەتاتەی سورکراوە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جەستە دەبێت، چونکە ڕێژەی گلایسیمیکی بەرزی هەیە، واتە دوای خواردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو زۆر خواردنیشى دەبێتە هۆی خراپی سوڕی خوێن.

ئەو دەڵێت:"جەستەی مرۆڤ لەو شتانە پێکهاتوە کە دەیخوات، پەتاتەی سورەوەکراو پێچەوانەی پەتاتەی کوڵاو ئاستی شەکری ناو خوێن بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە، ئەگەر کەسێک پەتاتەی سورەوەکراو بەبەردەوامیی بخوات، ئەوە زۆرجار ئاستی شەکری خوێنی بەرزدەبێتەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە کاردانەوەی هەبێت لەگەڵ هەوکردنی دوبارە بوەوە، بۆ نمونە ناوپۆشی خوێنبەرەکان بەکۆلیسترۆڵ دادەپۆشرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچونی سوڕی خوێن."

هەروەک دەڵێت:"لەئەنجامی تێکچونی سوڕی خوێنیش دەکرێت چونی خوێن بۆ مێشک کەم بێتەوە، بەوهۆیەشەوە مێشک ئۆکسجین‌و مادە خۆراکیەکانی کەمتر وەرده‌گرێت‌و لەئەنجامیشدا زۆرێک لەدەمارەکان دەمرن".

و: ئاکۆئاڵی

بەپەلە