لیرەی تورکی دوچاری هەرەسێکی نوێ ده‌بێت

جیهان

06/02/2024‌ 1997 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئابوریناسی  بەناوبانگی تورکیا چەتین ئونسالان پێشبینیدەکات، لەکۆتایی ئەمساڵدا نرخی دۆلار لەتورکیا لەنێوان 45 بۆ 50 لیرەی تورکی بێت.


بەگوێرەی پێگەی هەواڵیی Günboyu، ئونسالان پێشبینیکردوە، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی دۆلار لەنێوان 45 بۆ 50 لیرەی تورکی بێت.

ئونسالان هەروەک وتویەتی:"لیرەی تورکی کە لەبەرامبەر هەڵاوسانی 65% لاواز بوە، ئەمڕۆ 35 لیرەی تورکییە بەرامبەر بەدۆلار، بۆیە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە 30 لیرەی تورکییەوە بۆ 37 لیرەی تورکی مانای ئەوەنییە کە لیرە بەهای خۆی بەرامبەر بەدۆلار لەدەستداوە، لەڕاستیدا بەو مانایەیە کە دۆلار پارێزگاری لەبەهای خۆی کردوە".

ئونسالان دەشڵێت:“تەنها ئەگەر نرخی دۆلار بەرزبێتەوە بۆ سەروی 37 لیرەی تورکی، ئەوا بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە ئەگەر هەنگاوێک بگیرێتەبەر کە لەهەڵاوسان تێپەڕێت، ئەوا ڕەنگە دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بەرزبێتەوە".

ئونسالان چەند پێشبینییەکی لەبارەی دۆلارەوە بۆ وەبەرهێنەران خستۆتەڕوو ڕایگەیاندوه‌، لەکۆتایی ئەمساڵدا نرخی دۆلار لەنێوان 45 بۆ 50 لیرەی تورکی دەبێت.