حوسیەكان كەشتییەكی ئەمریكیان كردە ئامانج

جیهان

12/02/2024‌ 693 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی سەربازی حوسییەكان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند كە كەشتیی ئەمریكی "ستار ئایریس"یان لە دەریای سوور كردە ئامانج.

وتەبێژی میلیشیا حوسییەكان وتی: یەكەكانی ئێمە كەشتیی ئەمریكی 'ستار ئایریس'یان لە دەریای سوور كردە ئامانج بە مووشەك كە راستەوخۆ ئامانجەكەی پێكاوە.

ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك دێت لەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە حوسییەكان كەشتییەكی بارهەڵگریان كردۆتە ئامانج كە خاوەندارێتی بۆ یۆنان دەگەڕێتەوە و ئاڵای دوورگەكانی مارشالی هەڵكردووە.
هێرشەكەی سەر كەشتییە یۆنانییەكە لە نزیك شاری مەخای یەمەن بووە لە سەر دەریای سوور.