٩٩ ژن و منداڵى داعش لە کەمپی هۆڵەوە ڕەوانەى قیرغستان کرانەوە

کوردستان

23/02/2024‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆڵەوە ڕەوانەى قیرغستان کرانەوە.

ڕۆژی چوار شەممەى ڕابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و شاندێکى کۆماری قیرغستان ڕێککەوتنێک ئیمزاکرا بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە ژن و منداڵی کەسوکاری چەتەکانى د*اع*ش، کە لە کامپی هۆل بوون.

ئەمڕۆ ئەو ژن و منداڵانە، کە ژمارەیان ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵ بووە لە کامپی ھۆڵ و ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕادەستى دەوڵەتى قیرغستان کراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە کەسوکاری داعش لە کامپی ھۆڵ و رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.