عێراق و وڵاتێکى ئەوروپى بۆ دیپۆرتکردنەوەى ٢٦ هەزار پەنابەرى عێراقی ڕێککەوتن

عیراق

26/02/2024‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

 ئەڵمانیا ژمارەیەک پەنابەری عێراقی دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بەغداد کردوەتەوە، کە لەنێو دیپۆرتکراوەکاندا کوردیشی تێدایە و بەوتەى چالاکوانێکى بوارى کۆچ، عێراق و ئەڵمانیا لەسەر دیپۆرتکردنەوەى ٢٦ هەزار پەنابەرى عێراقی دانیشتوى ئەڵمانیا ڕێککەوتوون.

رەنج پشدەری، چالاکوان لە بواری کۆچ راگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەیەتی، دەستیکردوە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ٤٠ پەنابەری عێراقی دیپۆرتی بەغداد کرانەوە، کە کوردێکی مەسیحیش بەناوی شێرزاد لە نێو ئەو کەسانەدایە کە دیپۆرت کراوەنەتەوە.

ئەو چالاکوانە وتیشی، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی عێراق و ئەڵمانیا کراوە، ٢٦ ھەزار پەناری عێراقی دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەگەر ناسنامەى ئەڵمانیاسی پێدرابێت.

بەپەلە