ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومان کرد

جیهان

28/02/2024‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاژانسی "سانا"ی سوریا، بڵاویکردەوە "هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە وەڵامی چەند هێرشێکیان لە دەوروبەری دیمەشق داوەتەوە".

 میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق بیستراوە.

 ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، "تەقینەوەکانی دیمەشق و دەوروبەری بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە بووە".

 ئیسرائیل لە دوای دەستپێکردنی شەڕی  غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکانی بۆ سەر سوریا چڕتر کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی كەناڵی ئەلعەرەبییە هێرشەكەی ئیسرائیل بنكەی میلیشیاكانی ئێرانی لە سنووری دیمەشق بە ئامانج گرتووە و بەهۆیەوە دوو پلەداری ئێرانی كوژراون.