تەندرووستیی دەم و ددان وێنەیەکی بچووککراوەی تەندرووستیی گشتییە

تەندروستی

07/03/2024‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه



توێژینەوەیەکی نوێ کە زانکۆی تافتس ئەنجامیداوە دەڵێت ئەوانەی کە تەندرووستیی دەم و ددانیان خراپە، ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئاماژە بێت بۆ ئەنجامی تەندروستیی نەرێنیی جەستەیان.

لە ڕێگەی پرسیاركانەوە، توێژەران پرسیارەکانی تەندرووستیی دەم و ددانیان لە ڕاپرسییە نیشتمانییەکانی ئەمریکادا تاقیکردۆتەوە، ئەو پرسیارانەی کە بە شێوەیەکی گشتیی بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی پووک بەکاردەهێنرێن.
توێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ داتای تەندرووستیی بۆ ژنانی تەمەن 45 ساڵ یان زیاتر کردووە، و زانیارییەکانی لەسەر نەخۆشییەکانی پووک، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرە و پووکانەوەی ئێسکەکانی لەخۆگرتووە لەکاتی جیاواز و لەنێوان ساڵانی 1992، 1999 و 2018 ئەنجامدراوە.

بەپێی پێگەی مێدیکاڵ ئێکسپرێس ، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە هەڵسەنگاندنە نەرێنییەکانی نەخۆشیی پووک پەیوەندییان بە هەمان ئاستی نەخۆشییە هاوبەشە سیستمییەکانەوە هەیە.

هەروەک توێژینەوەکە پەیوەندیان لە نێوان سەردانینەکردنی ڕێکوپێکی پزیشکی ددان یان کەم بەکارهێنانی دەزووی ددان، لەگەڵ زیادبوونی گیان لەدەستدان بەهۆی هەموو هۆکارەکانی مردنەوە بینیوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پەیوەندییە ڕوونەی نێوان تەندرووستیی دەم و ددان و گیانلەدەستداندا هەیە، توێژەران پێشنیاریان کردووە کە پزیشکانی چاودێریی سەرەتایی بیر لە پرسیار لە خووەکانی دەم و ددان و تەندروستی دەم و ددان و نەخۆشەکانیان بکەن بۆ ئەوەی وێنەیەکی تەواوتر لە تەندروستیی گشتییان بەدەستبهێنن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە