شارپرێس:
ماوه‌ى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه پێشمه‌رگه‌یه‌كى پێشمەرگەیەکی لیوای سێ لەگەرمیان له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه، فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ڕۆژى 5ى ئه‌م مانگه، پاش تەواوبونی دەوامەکەی، پێشمه‌رگه‌یه‌ك نەڕۆیشتبوە ماڵەوەو سۆراغی نەبوو، گومانی ئەوەى لێدەکرا لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە ڕفێندرابێت، به‌ڵام دواتر ئاشكرابوو كه لەلایەن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه دەستگیرکراوە.
ئەو پێشمەرگەیەى له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه دانیشتوی قەزای خورماتوەو لەگەرمیان دەوامیکردوە.
له‌وباره‌یه‌وه عەقید یادگار ھیجران جێگری لیوای سێ لەگەرمیان ڕایگەیاندوه، "دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیەوە ئاگادارکراینەوە کوڕەکەیان نەڕۆیشتوەتەوە ماڵەوە، دەستمان بەسۆراخ‌و لێکۆڵینەوە کرد، دوێنێ یەکشەممە ئاگادارکراینەوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە".
وتیشى:"ئەو پێشمەرگەیە نەڕۆیشتوەتەوە بۆ خورماتوش، به‌ڵكو پاش تەواوبونی دەوامەکەی، ڕۆیشتوە بۆ ھەولێر، لەیەکێک لەبازگەکانی ئاسایش لەو سنورەدا دەستگیرکراوە".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ده‌ستگیركردنى پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه، فه‌رمانده‌كه‌ى پێشمه‌رگه وتى:"بەگوێره‌ى مادەیەکی یاسایی دەستگیرکراوە، به‌ڵام تائێستا بەئێمەش نەوتراوە چیی‌و بەدیاریکراوی لەسەر چ شتێکە، بەڵام ئاگاداریان کردینەوە لای ئاسایش دەستبەسەرەو سەلامەتە".