سبەینێ لەم ناوچەیە دژ بە دابەشنەکردنى موچە خۆپیشاندانە

کوردستان

19/03/2024‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس - گەرمیان

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچە و ڕانەگەیاندنی لیستی موچەى مانگی دوو، بڕیارە سبەینێ لە گەرمیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەبەشداری چەندین ڕێکخراو لەبەردەم قوتابخانەی لەیلاقاسم بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ، بەدەستتپێشخەری یەکێتی لاوانی کوردستان لقی گەرمیان، بەبەشداری ۱۳ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەمەبەستی وەرگرتنی هەڵوێست دژی دواکەوتنی مووچە و خراپی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان

دوای ئەنجام دانی گفتوگۆ بڕیاردرا، کە سبەینێ کاتژمێر ٤ی ئیوارە لەبەردەم قوتابخانەی (لەیلا قاسم) گردبونەوەیەک ئەنجام بدەن و ڕاگەیەنراێک بڵاو بکەنەوە و  هەڵویستی و کاری داهاتوویان ڕابگەیەنن .

ڕێکخراوە بەشدار بووەکانی کۆبونەوەکە بریتیبوون لە :

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
ڕابورنی خوێندکاران و لاوان
سەکۆی بەشداری گشتی لەگەرمیان
یەکگرتووی خوشکان
گروپی گەشەی میدیا
ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشان
یەکێتی ژنانی کوردستان
مامۆستایانی پیشەی کوردستان
ڕێکخرای گەشەپێدانی قوتابیان
یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان
ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان
یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

لەکاتێکدا حکومەتى عێراق ٥٦٨ ملیار دینار بۆ موچە ڕەوانەى هەرێم کردووە، بەڵام حکومەتى هەرێم لە کۆتا کۆبونەوەیدا بە بیانوى ئەوەى ٣٠٠ ملیار دینارى ترى پێویستە بۆ دابەشکردنى موچە، بڕیاریدا موچە دابەشنەکات و دیارنییە کەى موچە  دابەشدەکرێت

بەپەلە