ئێران بۆ ئەمریکا: وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدەینەوە بۆیە ئێوە دەستوەردان مەکەن

جیهان

02/04/2024‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران، پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق دەداتەوە.

لە پەیامەکەی ئێران بۆ ئەمریکا هاتووە، وڵاتەکەی بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، بۆیە ئەمریکا نابێت دەستوەردان لە وەڵامەکەی ئێراندا بکات.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، وەڵامێکی توندی ئیسرائیل دەدەنەوە و پارێزگاریی لە بەرژەوەندییە نیشتمانیەکانیان دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، حەوت گەورە ڕاوێژکاری ئێران کوژران کە لەنێویاندا عەمید محەمەد ڕەزا زاهدی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوریا و لوبنان هەبوو.