شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌ره‌به‌یانێكى زوداو پێشئه‌وه‌ى هێشتا دونیا به‌ته‌واوه‌تى ڕوناك بێته‌وه (پارشێو)، ده‌نگى ته‌قه ده‌ستیپێكردو خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى به‌ئاگاهێنا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حمود زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و ڕوداوه‌وه ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:"خانوه‌كه‌م له‌گوڵه‌خانه داگیركرابوو، كوڕه‌كه‌م چوه‌ته‌وه ناوى، به‌ڵام ته‌قه‌یان لێكردوه‌و ئه‌ویش وه‌ڵامیداونه‌ته‌وه".
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، "خانوەکەم لەگوڵەخانە لەلایەن هێزێکی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە داگیرکرابوو، چەندجارێک لەڕێگەی کۆمەڵایەتی‌و حزبەکانەوە داوایانکرد خانوەکە چوڵبکەن، بەڵام چۆڵیان نەکرد، دواتر ڕێکاری یاساییان گرته‌بەر بەوەش هەر چۆڵیاننەکرد، کوڕەکەشم گەنجەو وتی ماڵی خۆمە، ڕۆیشتوە بۆ خانوەکە، به‌ڵام لەوێ تەقەیان لێکردوەو ئەویش وەڵامی داونەتەوە".
وه‌كو عەبدوڵڵا حاجی مەحمود ڕایگه‌یاندوه، "لەڕوبەڕوبونەوەکەدا كه ڕویداوه هیچ کەس بریندارنەبوە، به‌ڵام داواده‌كه‌م، ئەو هێزە لەوێ بڵاوه‌ى پێکراوە دوربخرێنەوە".
به‌وته‌ى ئه‌و، "ئەوان هێزیان هێناوەتەسەر ماڵی من‌و چواردەوری ماڵەکەیان گرتوم، هەر شتێک ڕوبدات ئەوان لێی بەرپرسیارن، چونکە ئێمە نەچوینەتە سەرماڵی کەس‌و ته‌نها بەرگریمان لەماڵی خۆمان کردوە".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کوڕێکی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بەناوی دابان لەگەڵ چەند چەکدارێک چونەتە ناو گوڵەخانە، پاش شەڕە تەقەیەکی زۆر‌و چەککردنی چەکدارەکانی سەر بەمحه‌دى حاجى مه‌حمود، ڤێلاکەی باوکی وەرگرتۆتەوە کە وه‌كو عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت: لەلایەن هێزێکی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.
ڕۆژی 14ی 1ى 2024، کێشەو ناکۆکی لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات‌و عەبدوڵڵای حاجی مەحمودی برای کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیشە دروستبوو، کێشەکە گەیشته ئاستی دابەشبونی ھێزی سەربازیی پارتی سۆسیال دیموکرات، هاوكات ئێران‌و پارتی‌و یەکێتیش لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود براكه‌ى واته عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود له‌حزبه‌كه ده‌ركرد.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)