دامەزراندنى ٤٥ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندرا

کوردستان

06/04/2024‌ 1340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دامەزراندنی ٤٥ هەزار كەسی بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕاگەیاند و لینكی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ ناونوسینیان كاراكرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پێویستمان بە ٤٥ هەزار کارمەندە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

کۆمیسیۆن ئاماژەى بەوەکردووە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی لینكی (pcemp.ihec.iq) داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکەن.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دامەزراندنەكە، فەرمانبەران و دەرچووانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە.