شارپرێس
بەڕێوەبەری مەرزى
باشماخ رایگەیاند، هاتوچۆى گەشتیاران لە ساڵى ٢٠٢٣ دا بەراورد بە ساڵى ٢٠٢٢ نزیکەى
دوو هێندە زیاتر بووە و دەشڵێت: لە ڕۆژانى جەژندا دەروازەکە داناخرێت و هاتوچۆ
ئاسایی دەبێت.
محەمەد تاهیر، بەرێوەبەرى
مەرزى باشماخ رایگەیاند، لەماوەى هەفتەیەکدا حەوت هەزار گەشتیار لە دەروازەى سنورى
باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە، چوار هەزار کەسیان لە هەرێمەوە چوونەتە ئێران و سێ
هەزاریشیان لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێم.
لەبارەى ڕێکارەکانیان
بۆ ڕۆژانى جەژن وتى: هاتووچۆى گەشتیارى لە جەژندا بەردەوامدەبێت و دەروازەکە بە
رووی گەشتیاراندا داناخرێت.
بەوتەى بەرێوەبەرى مەرزى
باشماخ لەساڵى ٢٠٢٢دا، ٧٠٠هەزار گەشتیار لەو دەروازەکەوە هاتوچۆیانکردوە لە ساڵى ٢٠٢٣دا
رێژەکە زیادیکردوە بۆ ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار.