دە هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكانیان زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە

کوردستان

10/04/2024‌ 629 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی یەكێتیی وەبەرھێنانی كوردستان ئاشكرایكردووە، ئەو زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران، نزیك دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار و دابەشکردنی ئەم زەكاتە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەژاراندا ڕۆڵێكی ئەرێنی دەبینێت بۆ كۆمەڵگە.

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنانی كوردستان ئاشكراشیكردووە، 10 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان سەرمایەکانیان زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە، هەروەها لە ماوەکانی ڕابردوودا دەوڵەمەندەکانی کوردستان لە کاتی تەنگانەدا یارمەتیدەری هەژارەکان بوون.

مەلا یاسین دەشڵێـت ئەو زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران نزیك دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار و بە دابەشکردنی ئەم زەكاتە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە رۆڵێكی ئەرێنی دەبینێت بۆ كۆمەڵگە.