لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بریندار هەیە

کوردستان

13/04/2024‌ 576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی بەختیاری شارى سلێمانى كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك بەشێكی جەستەی سووتاوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

لەبارەى زیانەکانى ڕووداوەکەوە وتى: بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك بەشێكی جەستەی سووتاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.