پەیامێك لە حکومەتی عێراقەوە دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

کوردستان

16/04/2024‌ 6298 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دڵنیابوونی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی مووچەکانیان بە بەردەوامی،  سەقامگیری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و حکومەتی عێراقیش بەدوای ئەو سەقامگیرییەدا دەگەڕێت.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ئەوەی دوای کۆبوونەوەی بایدن و سوودانی ئایا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەنەوە، دەڵێت: "بەڵێ بە دڵنیاییەوە".
  
 وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕاشیگەیاند، "پتەوکردنی پەیوەندییەکانیش لەنێوان حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە کاری لەپێشینەیە. سەقامگیریی هەرێمی کوردستان سەقامگیریی عێراق و بەغدایە و بەپێچەوانەشەوە"
 
وەکو عەوادی باسی دەکات، گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان "رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق و دڵنیابوونی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی مووچەکانیان بە بەردەوامی، بە هەمان شێوە سەقامگیری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و حکومەتی عێراقیش بەدوای ئەو سەقامگیرییەدا دەگەڕێت".