بایدن ڤیتۆ دژ بەپڕۆژەیاسایەک بەکاردەهێنێت کە لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل پێشکەشکراوە

جیهان

15/05/2024‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا مافی ڤیتۆ دژ بەپڕۆژەیاسایەک بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە ئەمنییەکان بۆ ئیسرائیل بەکاردەهێنێت ئەگەر کۆنگرێس پەسەندی بکات، ئەویش دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاریی چەکی بەبڕی ملیارێک دۆلاری بۆ ئیسرائیل گواستەوە بۆ کۆنگرێس بۆئەوەی پێداچونەوەی پێدا بکات.


یەکێک لەو بەرپرسانە بەئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، دوایین پاکێجی چەک گولەی تانک‌و هاوەن‌و زرێپۆشی تاکتیکی لەخۆدەگرێت.

سەرۆک‌و ئەندامانی لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران‌و کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێداچونەوە بەمامەڵە گەورەکانی چەکی دەرەکی دەکەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ناردنی بۆمبی دوو هەزار پاوەندو 907 کیلۆگرام‌و هەزارو 700 بۆمبی 500 پاوەندی بۆ ئیسرائیل دواخستوە، ئەوەش بەهۆی ترسی ئەوەی لەداگیرکارییەکی بەرفراوان بۆسەر شاری ڕەفەح لەباشوری کەرتی غەززە بەکاربهێنرێت.

بایدن داوای لەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد، بەبێ گەرەنتی بۆ خەڵکی سڤیل، لەشکرکێشی نەکاتەسەر ڕەفەح، ئەمەش دوای حەوت مانگ لەدەستپێکردنی جەنگی غەززە.

ئەوە لەکاتێکدایە، وابڕیارە لوتکەی عەرەبیی کە بەیانی لەبەحره‌ین بەڕێوەدەچێت، داوای گرێدانی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتیی، بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین بکات.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، لوتکەکە پاڵپشتی لەحکومەتی دەوڵەتی فەڵەستین دەکات لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی حوکمڕانی لەکەرتی غەززە، بەڵام لەچوارچێوەی دیدێکی سیاسیی هەمەلایەنەوە.