شارپرێس:
ئیلۆن ماسک ملیاردێرو دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا، هێرشیکردهسهر بەرنامەی نامە ناردنی خێرا “واتسئەپ”و تۆمەتباریکردوە بەوەی، هەموو شەوێک زانیارییەکانی بەکارهێنەران دەدزێت.
ئیلۆن ماسک لەهەژماری فەرمی خۆی لەپلاتفۆرمی “X” نوسیویەتی:“واتسئەپ هەموو شەوێک داتای بەکارهێنەرەکەت دەبات، هەندێک کەس هێشتا پێیانوایە سەلامەتە.”
هەروەها ماسک ڤیدیۆ کلیپێکی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیی بڵاوکردەوە کە تێیدا میوانەکە دەڵێت کە واتسئەپ مایکرۆفۆنەکانی مۆبایلی بەکارهێنەران دەکاتەوەو زانیاریی کۆدەکاتەوە بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ مەبەستی بازرگانیو ڕیکلام.
ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە پێشتر جەختی لەوەکردبووەوە، ئەپڵیکەیشنی پەیوەندی خێرا "واتسئەپ" کە زیاتر لەدوو ملیار کەس لەسەرتاسەری جیهان بەکاریدەهێنن، ناتوانرێت متمانەیان پێبکرێت.