شارپرێس:
پسپۆڕێکی فسیۆلۆجی هۆشداریى بهوكهسانه دهدات كه دهرمانى ئۆنلاین بۆ دابهزاندنى كێش بهكاردههێنن، ڕاشیدهگهیهنێت، ئەو دەرمانانەی بەشێوەی ئۆنڵاینو دور لەڕێنمایی تەندروستیی بۆ کەمکردنو زیادکردنی کێش دەفرۆشرێن، کاریگەری خراپ لەسەر گورچیلەو جگەرو دڵ دروستدەکەن، دهشڵێت:"یەکێک لەهەڵە کوشندەکانی هاوڵاتیان بهكارهێنانى ئهو دهرمانانهیه".
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لەبارەی ئەو مادە خۆراکیانەی کە بەناوی دەرمانی کەمکردنو زیادکردنی کێش بەشێوەی ئۆنلاینو بەدەر لەڕێنماییە تەندروستییەکان بەهاوڵاتییان دەفرۆشرێت، هۆشداریدەداتە هاوڵاتییان کە ئەو ماددە خۆراکیانە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات ئەگەر بەکاریبهێنن.
وەزارەتهكه وەک ئاگادارکردنەوە بۆ هاووڵاتییان ئاماژە بەوەشدەکات بەئۆنلاین بەرهەمی ساختە بەناوی بەرهەمی سروشتیو بێ زیان دەفرۆشرێت، هاوکات بەبانگەشەی ساختە بەرهەمی بەناو سروشتی بەئۆنلاین دەفرۆشرێت، دەشڵێت، "بەرهەمی ئۆنلاین مەترسیدارن، چونکە پڕن لەماددەی شاراوەو مەترسیدار".
ههروهك وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگهیاندوه، بەهۆی بەکارهێنانی بەرهەمی ئۆنلاین، مەترسیی خەواندن لەنەخۆشخانە زیاد دەکات، ئاگاداریی هاوڵاتییانیشی کردوەتەوە کە دەرمان تەنها لەدەرمانخانەکان بکڕنو ڕێنمایی دەرمان لەدەرمانساز وەربگرن، هۆشدارییان پێدەدات لەوەی دەرمانەکان پیویستە ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی پێوەبێت.
لهوبارهیهوه د.محەمەد میرزا پسپۆری فسیۆلۆجی پزیشکی بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى:"یەکێک لەهەڵە کوشندەکانی هەندێ لەهاووڵاتییان ئەوەیە کە ڕەچاوی تەندروستیی خۆیانو ڕێنماییەکانی تەندروستیی ناکەن، لەخۆیانەوە دەرمان بەکاردێنن بێئەوەی لەزیانەکانی بزانن، بەوەش ژیانیی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە".
جهختیشدهكاتهوه، "ئەو دەرمانانە کاریگەریی دەکەنە سەر گورچیلەو جگەری ئەوکەسەی کە بەکاریدههێنن، گورچیلە کە بەرپرسە لەگۆڕینی مادە خۆراکییەکان بۆ ئەوەی سود بەجەستەی مرۆڤ بگەیەنێت، لەگەڵ دەردانی ماددە زیانبەخشەکان لەنێو لەشدا، بەڵام بەبەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کەمکردنو زیادکردنی کێش، ئەرکی گورچیلە سست دەبێت، لێدانی دڵ خێراتر دەکاتو فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە، کاریگەری دەکاتەسەر ڕژێنەکان کە چەوریی لەش ڕێکدەخات، دەرمانەکانی کێش کەمکردنو زیادکردن ڕێگریی لەو ڕژێنە دەکەنو وادەکات کە کرداری هەرسکردنی چەورییەکان ڕوو نەداتو چەوریی لەخوێن کۆببێتەوە، بەوەش نەخۆشیی شەکرە دروستدەبێت هاوتا لەگەڵ بەرزی ڕێژەی چەوریی لەخوێن، هەروەها وشکبونەوەو سکچونو کەمبونەوەی ڤیتامینەکان.
پێشتر، سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردبوو، پاشئەوەی بەدواداچوونمانو پشکنینمان بۆ ئەو ماددە خۆراکیانە کرد کە بەشێکیان لەشێوەی (چا) بوون یاخود شێوەی قاوەو ڕێکلامیان بۆ دەکرا کە کێش دادەبەزێننو زیاد دەکەن، بۆمان دەرکەوت ئەو ماددە خۆراکیانە دەرمان لەپێکهاتەکانیاندا هەیە، بۆیە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ئەو ماددە خۆراکیانە بەهاووڵاتیان بدرێتو مامەڵەیان پێوەبکرێت بەدەر لەڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
