حووسییەكان و چەكدارە عێراقییەكان هێرشیان كردە سەر حەیفا و ئیلات

جیهان

23/06/2024‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وتەبێژی سەربازی حوسییەكان ڕایگەیاندووە كە بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر كەشتیی شۆرسۆن ئێكسپرێس لە دەریای ناوەڕاست.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەشكراوە: “كەشتیی شۆرسۆن ئێكسپرێسیان لە دەریای ناوەڕاست لە ڕێگەی بەندەری حەیفا كردە ئامانج، بە بەكارهێنانی ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان”.

لە بەیاننامەیەكی حوسییەكاندا هاتووە، “لە ئۆپەراسیۆنی دیكەدا چوار كەشتیان لە بەندەری حەیفا كردە ئامانج كە سەر بەو كۆمپانیایانە بوون كە سەرپێچییان لە بڕیاری قەدەغەكردنی چوونە ژوورەوە بۆ بەندەرەكانی ئیسرائیل كردووە”.

هاوكات گرووپە چەكدارەكانی عێراق بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر یەكێك لە ئامانجە گرنگەكانی ئیسرائیل لە ئیلات.