بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، شەڕی چڕ بەم زوانە لە غەززە کۆتایی دێت.
هەروەها ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، دەچینە قۆناغی نوێ لەشەڕی کەرتی غەززە بەمزووانە و شەڕی قوورس کۆتایی پێ دێت.
ڕونیشیکردەوە، توانای شەڕکردنیان هەیە لە چەند بەرەیەکداو هەر ڕێککەوتنێک لەسەر بەرەی باکوور بەپێی مەرجەکانی ئێمە دەبێت.
هەروەها دەڵێت کۆتاییهاتنی شەڕ قوورس لەغەززە هاوکاردەبێت بۆ بڵاوەپێکردنی هێزی زیاتر لە سنووری لوبنان.