قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دەڵێت، ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانی وڵاتی خۆشه‌ویستمان ده‌كه‌ین.
خەزعەلی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بگرێته‌به‌ر كه سنوورێك بۆ ته‌ماحه‌كانی توركیا له باكووری خۆشه‌ویستمان دابنێت.
دەشڵێت، داوای له توركیا دەكەین رێز له مافه‌كانی دراوسێكه‌ی بگرێت و پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هێزه‌كانی له هه‌موو عێراق بكشێنێته‌وه.
هەروەها دەڵێت، دوای ئه‌وه‌ش پشت به عێراق ده‌به‌ستێت بۆ رێگریكردن له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر زه‌ویه‌كانی له عێراقه‌وه.