شارپرێس:
شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوەدەکەن، خواردنی هێلکەی کوڵاو وا لەکەسەکە دەکات بەخێرایی هەست بەتێربون بکات، چونکە هاوسەنگییەکی ئایدیاڵی پرۆتینو چەوری تێدایە.
بەوتەی ئەوان، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ سنوردارکردنی هەستکردن بەبرسێتیی، وەک خواردنی سوکەژەمو ساندویچو هتد، بەڵام کەم کەس دەزانێت کە باشترە لەنێوان ژەمە سەرەکییەکاندا یەک هێلکەی کوڵاو بخورێت.
ئەگەر کەسێک هەوڵی خواردنی خۆراکی تەندروستو پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ دەدات، ئەوا پێوستە پرۆتین بەڕێژەیەکی زۆر بخورێت، دواتر چەورییو دواجار کاربۆهیدرات.
هێلکە ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینو چەوریی تێدایە، بەوپێیەی هێلکەیەکی کوڵاو شهش گرام لەمادەی ئۆرگانیکی یەکەمو پێنج گرام لەمادەی ئۆرگانیکی دوەم لەگەڵ ڤیتامینەکانی گروپی بی لەخۆدەگرێت، ئەمانەش بەیەکەوە کۆدەکرێنەوە یارمەتیی هەستکردن بەتێری دەدەن بۆ ماوەیەکی زۆر.
بەڵام بۆچی پرۆتینو چەورییەکان یارمەتیت دەدەن هەست بەتێریی بکەیت؟
پرۆتینو چەورییەکان زۆر زیاتر لەپێکهاتە ئۆرگانییەکانی تر لەگەدەدا دەمێننەوە، واتە جەستە کاتێکی زۆری دەوێت تا هەرسییان بکاتو دواتر هەڵیدەمژێت، لەکاتێکدا هەرسکردنی کاربۆهیدراتەکان 30-60 خولەکی دەوێت، دوای ئەوە دەچنە ناو ڕیخۆڵەکانەوە.
کاتێک لەگەڵ پرۆتینو چەورییەکان دەخورێت (بۆ نمونە لەگەڵ هێلکەی کوڵاو)، ڕەنگە نزیکەی سێ کاتژمێری بخایەنێت تا هەرسدەبن.
بەوتەی شارەزایان، بۆ ئەوەی زۆرترین سود لەهێلکەی کوڵاو وەربگریت، باشتروایە لەگەڵ نانی دانەوێڵەیی تەواو، سەوزەو بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخورێت.
و: ئاکۆ ئاڵی
