شارپرێس:
بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى هاتنى وهفدى شیعه‌كانه‌وه تایبه‌ت به‌موچه ئاشكرادهكاتو داوا له‌به‌رپرسانى هه‌رێم دهكاتو ده‌ڵێت:"تكایه پێشنیازەکان باشن، تێکی مەدەن".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست لهفهیسبوكى خۆیه‌وه ئاشكرایكردوه، ئه‌و وهفدهى بڕیاره لەبەغداوە سه‌ردانى هه‌ولێر بكات، بۆ چارەسەری کێشەی موچەیهو دوو پێشنیازى گرنگیشى پێیه، "بۆیه تكایه پێشنیازەکان باشن، تێکی مەدەن".
بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست ئه‌وه‌شى باسكردوه، وەفدهكهى چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بەسەرۆکایەتی هادی عامری له‌هەولێر، بۆ دوو پرس سه‌ردانه‌كه ئهنجامدهدهنو ئامانجى سه‌ره‌كیش چارەسەری گرفتی موچەیەو ئەمریکیەکانیش داوایانکردوە بەگفتوگۆ چارەسەربکرێت".
له‌باره‌ى پێشنیازه‌كانیش عه‌لى حه‌مه‌ساڵح وتویهتى، "موچەی مانگی پێنج وەک قەرز دەدرێت تا ڕێککەوتن، دوه‌میش ڕێککەوتن لەسەر نەوت‌و داهاتی ناوخۆ‌و پشکی هەرێم ده‌كرێت".