هاوسەرۆکی دەم پارتی: دەوڵەت هەنگاوی نەناوە

کوردستان

01/06/2025‌ 437 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆنگرەی نائاسایی ڕەحای حیزبەکەی ڕایگەیاند: "تا ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی نەناوە، پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی گرتنەبەری یاساییە و تەنها بە لێدوانی بریقەدار نابێت."

دەم پارتی یەکەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ڕەحا ئەنجام دا، لە کۆنگرەکەدا وێنەی ئۆجالان هەڵواسرا، هەروەها وێنەی شەهیدانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون و ئەندامی کۆچکردووی شاندی ئیمراڵیی سری سوورەیا ئۆندەر دانران.

 تولای حاتەم ئۆغوللاری وتی، لە شارەکەی ڕێبەر ئاپۆداین. جەختی لەوەکردەوە درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان دەدەن و دەیگەیەنن بە ئامانجی سەرکەوتن.
ئ.ه