وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە دیمەشق

جیهان

31/05/2025‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕۆژی شەممە بە سەردانێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئابووری گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە.

هەروەها شاندە ئابوورییەکە ڕاوێژ لەگەڵ هاوتا سوورییەکانیان ئەنجام دەدەن “بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کارکردنی پێکەوەیی بۆ پشتیوانیکردن لە ئابووری سوریا و بەهێزکردن و بنیاتنانی دامەزراوە حکومییەکان”.

لە کۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە ڕایگەیاند کە شانشینی سعودیە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ خێراترکردنی بوژانەوەی ئابووری سوریا.
ئ.ه

بەپەلە